𝑝𝑎𝑟𝑡1🥀

59 7 4
                                        

کۆتایی بە وەرزی خوێند هات کچێکە تازە لە تاقیکردنەوەکەی

هاتبووە دەرەوە زۆر دڵخۆش دیار بوو لە بەردەم قوتابخانەدا وەستاوە

چاوەڕوانی باوکی بوو بێت بە دواید بگەڕێنەوە ماڵەوە

دوای چەند خولەکێک باوکی هاتە بەردەم قوتابخانەکەی

کچەکەش چووە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە

باوکی بە زەردەخەنەوە وتی:

کیژان کچم چۆنیت؟

کیژان وەڵامی داوەیەوە بەزەردەخەنەوە وتی:

باوکە گیان زۆر باشم

باوکی :

ئەی لە تاقیکردنەوەکاندا چۆن بوویت؟

کیژان :

زۆر باش بووم باوکە گیان

باوکی :

ئەوەیە کچە زیرەکەکەی خۆم.
بڕیارم داوە ئەم هاوینە بچین لەگوند بژین لەگەڵ
دایک و باوکمدا دەزانی زۆر دەمێکە نەمدیون

کیژان :

باشە باوکە بە دڵی خۆت

کاتێک گەیشتنە بەردەم دەرگای ماڵەوە کیژان لەگەڵ باوکیدا چوە
ژوورەوە چووە لای دایکی وتی

دایکی بە زەردەخەنەیەکی گەشاوەوە وتی:

کچم چۆنیت؟
ئەی لە تاقیکردنەوەکانتا چۆن بویت؟

کیژان :

زۆر باش بووم دایکە گیان

دایکی :

بڕۆ پشویەک بدە دوای بانگت دەکەم بۆ نانی نیوەڕۆ

کیژان ڕۆیشت چووە سەرەوە بۆ ژوورەکەی.

خاڵی تێڕوانینی کیژان

چوومە ژوورەکەم گەرماوێکم کرد جلێکی ماڵەوەم پۆشی چوومە سەر جێگاکەم دانیشتم تۆزێک سەیری موبایلەکەمم کرد بە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گەڕام

باسێکی خۆم بکەم
باوک و دایک دوو برام هەیە

باوکم ناوی ڕێباز ە دایکیشم ناوی شیلان ە
براکەم کە سێ ساڵ لە خۆم گەورەترە ناوی ئاڤیار ە.
براکەی ترم کە یەک ساڵ لە خۆم بچووکترە ناوی داهێن ە.

خۆشەویستی گوند🌿Stories to obsess over. Discover now