__KwrdsaZ
"ڕێکەوت، زمانی شاراوەی قەدەرە کاتێک نایەوێت بە ڕوونی قسە بکات".
مرۆڤ بە درێژایی بوونی لە ناو بازنەیەکی داخراوی پلانەکانیدا دەخولێتەوە وا دەزانێت ئەو هێڵانەی بە مێشک کێشاونی نەخشەی ڕاستەقینەی ژیانین. لەو شوێنەی کە عەقڵ دەوەستێت و زمان توانای دەربڕینی نامێنێت قەدەر پەنا دەباتە بەر شێوازێکی تری ئاخاوتن شێوازێک کە ئێمە ناوی دەنێین 'ڕێکەوت'.
ڕێکەوت بەرجەستبوونی ئەو دەنگە بێدەنگەیە کە لە پشتی پەردەی گەردوونەوە جڵەوی کات و شوێن دەکات،ئەو ڕێکەوتە لە شەقامە ساردەکاندا لە کزەبای پاییزدا و لە نێوان لاپەڕەی کتێبەکاندا حەشار دراوە ،لێرەوەیە کە قووڵترین وەرچەرخانی مرۆڤ ڕوودەدات هەر کەسێک لە ژیانیدا قەدەر زمان بگۆڕێ بۆ ڕێکەوت ئەوا چیتر ئاسایی نییە دەگۆڕێت بۆ ڕێکەوتدار.
کەسی ڕێکەوتدار ناسنامە و وەسفی بوونی لە خودی ئەو ڕێکەوتە نادیارانەوە وەردەگرێت کە بەسەریدا دێن چیتر چرکەکانی ژیانی بێگیان نین بەڵکو دەبنە دێڕی شیعرێک کە تێیدا هیچ پێکدادانێک بێ مانا نییە و هیچ لادانێکیش بێ مەبەست نییە. چونکە لە کۆتاییدا بۆ کەسێکی ڕێکەوتدار هەر دێڕێکی ڕێکەوتداری قەدەر خاڵێکە بۆ سەرەتای گەردوونێکی نوێ لە تێگەیشتن.
لێوە پڕ و گۆشتنەکانی لە بێدەنگیشدا، وەک ئەوە وابوون خەریکی گێڕانەوەی شیعرێکی کۆنی کوردی بن.