damsss0sa
پەیکەری گوڵ هەروەک ئەتۆنامێنت دەست لەڕووح ئەدات؟
زۆر حەزم بە خوێندنەوەی هەیە دوای خوێندنەوەی یەکەم چیرۆکت
posion_treeex
سوتفە هاتمە ئێرە و ئەم قسەیەتم بینی بەس پەیکەری گوڵ دووبارە بوونەوەی لە واتپاد نییە بەهیچ جۆرێک بەڕای من بیخوێنەرەوە وەک ئەتۆنامێنت تایبەتە و قەت بیرت ناچێتەوە
•
Reply
damsss0sa
کاتێک لێرە شت ئەنوسم
چاوەکانم هێشتان فرمێسکی
ئەتۆنامێنیان لەسەرە
قەت بیرم نەئەکردەوە کۆتاییەکی لەو جۆرەی هەبێت
هەموو شتێک نهێنی و سوپڕایز بوو
وە شتێکی تر
شێوازی نوسینت زۆر جوان و کلاسیکە
ئەمەوێ پەیکەری گوڵیش بخوێنمەوە
IIavender
good luck :)
IIavender
خێزان... ئەو نیشتمانەی کە تێیدا لەدایک بووین، دواتر بۆمان دەردەکەويت کە نیشتیمانەکەی ئێمە وەک ماڵە ئاساییەکانی تر نییە، ساتێک هەیە کە نەگوتراوە، ساتێک هەیە کە لە قوڕگدا دەخنکێت، ناتوانێت ڕزگاری بێت، ئێمە بە برینێکی بچووکەوە لەناو خۆماندا گەورە دەبین، سەرچاوەی برینەکەش نادیارە، برینێک کە ئێمە دروستمان نەکردووە، هەڵمان نەبژاردووە، بەڵام لەگەڵ دروستبوونی ماڵەکەدا ئەو برینەکەش بوونی هەبووە، لەگەڵ دەموچاوەکانی چواردەورمان کە وامان دەزانی بۆ ئەوە لامانن تا ئارامیمان پێببەخشن، بەڵام شتێکی تریان پێشکەش دەکردین... شتێکی هاوشێوەی نائومێدی، گەورە بووم و گوێم لە وشەی لەبیرنەکراو بوو، بە گاڵتەجاڕیەوە دەگوترا بەڵام دیوارێکی لە ڕۆحمدا دەڕووخاند، من گەورە بووم فێربووم چۆن خۆم بەیەکەوە بگرم بۆ ئەوەی نەکەوم بێ یارمەتی ئەوان، بێ باوەشێکی تێگەیشتوو گەورە بووم، بێ شانێک کە پشتی پێ ببەستم، بێ دەنگێک کە پێم بڵێت مەترسە... ئێمە قسەیەکی میهرەبانمان دەویست، بەڵام سەرزەنشتمان وەردەگرت، ئێمە بەدوای گەرمیدا دەگەڕێین، بەڵام بە دەنگی بەرز و هاوارکردن بەسەر یەکتریدا گەورە دەبین، ئێمە دەستمان درێژ دەکەین، بەڵام لەگەڵ دەستێک ڕووبەڕوو دەبینەوە کە نازانێت چۆن دەستمان بگرێت، وە ئەوەی بەڕاستی بە ئازارە... ئەوەیە کە ئێمە سەرەڕای هەموو شتێک خۆشمان دەوێن، ئێمە تا ڕادەی شکاندنی خۆمان خۆشمان دەوێن، وەک ئەوەی خۆشەویستی غەریزەیەکی بەهێزتر بێت لە ئازار، ئێمە فرمێسکەکان دەخنکێنین بۆ ئەوەی دڵتەنگیان نەکەین، قسەکانمان قووت دەدەین بۆ ئەوەی ئازاریان نەدەین، ئێمە لە کاتێکدا هێشتا منداڵین دەبینە باوک بۆ ڕۆحی خۆمان، وە چەند جار تامەزرۆی باوەشێک بووین لەلایەن یەکێکیانەوە، خێزان... زیاتر لە نامۆکان ئازارمان دەدات، چونکە ئێمە زیاتر لە پێویست خۆشمان دەوێن.
lkjhgf28
@IIavender ئەوەی دەمانەویست باوەشێکی گەرم بوو گفتوگۆیێکی نەرم بوو لێکتێگەیشتنێکی جوان بوو نیگای متمانە و شانازی بوو دەستگرتنێکی پالنەر و پشتیوان بوو دەربرینی خۆشەویستیان بوو بۆمان کەچی هەموو ئەوەی وەرمانگرت مالێکی گەورە بوو خواردنی گەرم بوو جلی جوان بوو دانیشتنێکی قەرەبالغ بوو بەلێ لەراستیا هەموو شتێکیان پێداین بەلام خاڵی لەهەموو ئەوانەی پێویستبوون.. سەرەرای ئەوەی هۆی شکان و رووخانمانن هێشتاش خۆشمان دەوێن وایە؟ خوێن چەندە سەیرە رق هەلدەگرین و هێشتاش ناتوانین لە خۆشویستنیان بوەستین..
•
Reply
flower_o0
دەی دەی ئەو چیرۆکە تایبەتانە دابنێ خەریکە ئەمرم بۆ خوێندنەوەیان (╥_╥)
posion_treeex
نازانم چی بڵێم ئەتۆنامێنت زۆر جوان بوو ڕووداوەکان زۆر چاوەڕواننەکراو بوون قەت لە خۆمم ڕانەئەبینی بمخاتە گریان هەموو هەستێک لەو چیرۆکە هەبوو گریان پێکەنین ئازار
جارێک بە پەیکەری گوڵ
جارێک بە ئەتۆنامێنت
نازانم چی بڵێم بەڵام نوسراوەکانت زۆر جوانن
parya_jm
ئەتۆنامێنیت دووبارە خوێندمەوە وشە بە وشەی لە مێشکمدا هەڵکەندراوە ئەوەندە تایبەتە دەزانی وەک بڵێی یەکەم جارمە بیخوێنمەوە هیوادار بووم کۆتایەکەی بگۆڕێ بەڵام جوانیەکەی تێک دەچێ ئەگەر بگۆڕێت دووبارە دەستەکانت خۆش بێ بۆ نوسینی ئەو شاکارە ناوازەیە
بەس پێم بڵێ تۆ چ جادویەک دەکەیتە ئەو نوسینانەوە وا لەدڵ و مێشکم دەرناچن هم جوانێ بە نوسینەکانت دەەمگەیەنیە ئەو پەڕی دنیا هیوادارم دوای خوێندیش جێمان نەهێڵی و بە نوسینی تازە بێیەوە ئەمجارە چاوەڕێی شاکارێکی ترم لێت نازەنین گیان ✨
parya_jm
@IIavender ئای پێویست بە سپاس ناکا نازدار ئەوە ڕاستیە و قبوڵی بکە نوسەرە تایبەتەکەم✨
•
Reply
IIavender
nostalgia is the most beautiful from of pain
IIavender
memento mori.