Octivia

ژیـان زۆر  بێـدەنـگی کـردووم
          	
          	تەنها دەمـەوێ گـوێ بـگرم
          	
          	چی تر قسە نەکەم 
          	
          	چـی تر مـونـاقـەشـە نـەکـەم
          	
          	چـی تر ڕوونـکردنـەوە نـەدەم
          	
          	تـەنـهـا بێـدەنـگـی
          	
          	
          	

nilaa000

شیرینەکانم ببورن بۆ دانانی چیرۆکەکەم لە بۆردە قەشەنگەکەت بەڵام خوێنەر بوونی تۆ پشگیریەکی گەورەیە بۆ بەردەوام بوونم چاوەڕێی ڕەخنەو پێشنیارە ناوازەکانتم❤️
          
          
          
          «لە نێوان دوو سەردەمدا، تەنها بۆنی قاوەیەک و مێزێکی دارین بەس بوون بۆ ئەوەی چارەنووسی چوار ڕۆح بەیەکەوە گرێ بدرێت.»
          ئێڤان، کچە خوێندکارێکی کوردی خولیای مێژووە کە بۆ تەواوکردنی خەونە ئەکادیمییەکانی ڕوودەکاتە پاریس. لە ناو تەنیایی و غەریبیی شەقامە باراناوییەکاندا، ئەو پەنا دەباتە بەر کافێیەکی کۆنی بێدەنگ. بەڵام تێکەڵبوونی کتوپڕی کووپێک قاوە، ڕێڕەوی ژیانی دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی ناسینی «وانسۆن»، گەنجێکی  پاریسی.
          کاتێک ئەوان لە ژێر درزی مێزە دارینەکەی کافێکەدا دەفتەرێکی یادگاریی تۆزگرتووی ساڵی ١٩٢٦ دەدۆزنەوە، دەرگایەک بەرەو ڕابردوو دەکرێتەوە. یادگارییەکە باسی عەشقێکی ناکام و قووڵی نێوان «کلۆدین و ژان» دەکات کە ڕێک سەد ساڵ لەمەوبەر لەسەر هەمان مێز دانیشتوون.
          ئێڤان و وانسۆن بڕیار دەدەن بەدوای شوێنپێی ئەو دوو عاشقە کۆنەدا بگەڕێن بۆ ئەوەی چیرۆکە ونبووەکەیان تەواو بکەن، بەڵام بێ ئەوەی بزانن، خۆشیان هەنگاو بە هەنگاو دەکەونە ناو هەمان ئەو تەڵسمە مێژووییەی کە عەشقی پێ دەوترێت.
          ئایا عەشق دەتوانێت دوای ١٠٠ ساڵ، لە ڕێگەی کووپێک قاوەوە کۆتایییەکی نوێ بۆ خۆی بنووسێتەوە؟
          
          
          https://yamur.dijitalkalp.com/story/411617857?utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=share_writing&wp_page=create&wp_uname=nilaa0o

Layo_Noir

utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=share_writing&wp_page=create_writer&wp_uname=Layo_Noir
          
          پارت دانرا ئازیزەکانم گەر خوێنەری بن و ڕایخۆتان بنوسن دڵخۆش دەبم♥️